ئاڤا نیوز
هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان خێرا دەبن، ئەمڕۆ تیمێکی هاوبەش پێکهێنرا بۆ پشکنینی بۆڕیی هەناردەکردن و دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی، کۆمپانیاکانیش کارمەندەکانیان ئاگادار کردووەتەوە دەست بە دەوام بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-02-23، دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتن کرا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمێکی تەکنیکی لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە بۆ پشکنینی بۆری نەوتی کوردستان، کاریش دەکەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەناردەکردنەوەی، هاوکات هەردوولا پابەندیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دووپاتکردووەتەوە.
نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری زیان بە کوردستان و عێراق کەوتووە، لەپاڵ ئەوەش زیانێکی گەورەی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە و هەزاران کارمەند لەکار دوورخراونەتەوە و بەشێکیشیان مووچەیان کەمکراوەتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا تەنیا لە دوو کۆمپانیا لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا نزیکەی 1000 کارمەند نێردراونەتەوە ماڵەوە یان لە مانگێکدا یەک هەفتە دەوامیان کردووە، هاوکات مووچەیان بەلایەنی کەمەوە 40% بۆ 50% کەمکراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی دیکە لەو کارمەندانە بە مووچەی 30% لە ماڵەوەن و دەوام ناکەن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ ئاڤا زانیویەتی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کارمەندانیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دەوام بکەنەوە، بەم پێیەش هەناردەکردنەوەی نەوت نزیکە و لە مانگی سێ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە