وەزارەتی دارایی ڕەزامەندیدا لەسەر گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرەپێدان بۆ گرێبەستی ئاسایی
- بزنس
- 23 شوبات

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان. وێنە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
دوای چەندین جار بەدواداچوونی ئاڤا و گەیاندنی کێشەکەیان. ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڕیاریدا، فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی بکرێن بە گرێبەستی ئاسایی.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە، ئەوان گرێبەستی پەرەپێدانن و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، وەزیری دارایی لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە کۆبووەتەوە و ڕەزامەندی دراوە لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.
هەر سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، وەزارەتی دارایی دەڵێت: لەگفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






