
دیمەنێکی شارەدێی تەوێڵە. وێنە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە پشوو لە ناحیەی بیارە و شارەدێی تەوێڵە درێژکرایەوە و لە چۆمانیش سبەی کرایە پشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەسەر پێشنیازی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بەهۆی شەپۆلی بەفر و باران بارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەی هەورامان، بڕیار درا سبەینێ 24ـی شوباتی 2025 پشووی ڕەسمی بێت لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانیان.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیارەکە، پشووەکە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنووری ناحیەکە دەگرێتەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لە دەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن.
لە لایەکی دیکەوە: بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما کە ئەمشەو لە ناحیەی حاجی ئۆمەران دەگاتە 17 پلە ژێر سفر و چۆمان دەگاتە 14 ژێر سفر لەسەرجەم دام و دەزگاکانی سنوری قەزای چۆمان کرایە پشوو.
ئەحمەد بارزان قائیمقامی قەزای چۆمان تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند : پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بۆ سەلامەتی فەرمانبەران و قوتابییان بڕیارماندا بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی سنوری قەزای چۆمان بکرێتە پشوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت





