
سەرۆکوەزیران بارزانی و سوودانی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس دەبێت و بڕیارە لەگەڵ 40 سەرکردە و کۆمپانیای جیهانی کۆبوونەوە ئەنجامبدات. لەسەر ئاستی عێراقیش محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشدار دەبێت. هەروەها بڕیارە 17ی مانگ مەسرور بارزانی بەشداری پانێڵێک بکات لە کۆڕبەندەکە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژی 18ی مانگیش سوودانی پانێڵی دەبێت.
بۆچی گرنگە: کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس ساڵانە بە بەشداری سەرکردەی وڵاتانی زلهێز و خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەڕێوەدەچێت و گەورەترین ئەو کێشانەی رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە تاوتوێ دەکرێن. هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت لە کۆڕبەندەکە سەرۆکوەزیران بارزانی دیدار لەگەڵ چەندین سەرکردەی وڵاتاندا ئەنجامبدات و پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە داڤۆس بۆ یەکەمجار ماڵی کوردستان دەکرێتەوە. لە ماڵەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بارزانی چەندین دیداری سیاسی، پانێڵ و کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکان ئەنجامدەدرێن کە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هەروەها لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی شاندێکی باڵای وەبەرهێنانی کوردستان بەشدارن کە 11 وەبەرهێنەری گەورەی کوردستانن و لە ماڵی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
چی پێشبینی دەکرێت: بۆ یەکەمجارە لە داڤۆس کوردستان ماڵی خۆی دەبێت لە پاڵ وڵاتانی وەکو (ئیمارات، سعوودیە، هیندستان، بەلجیکا، یۆنان و پۆڵەندا). ماڵی کوردستان دەبێتە مارکێتینگێکی باش و هێنانی سەرمایەی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان.
ژمارەکان وا دەڵێن: زیاتر لە 100 حکومەت و نزیکەی 1000 کۆمپانیا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بەشدار دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی بەشداربووان لە 'هەژماری من' لە یەک ملیۆن نزیك دەبێتەوە
- کولتوور
- 20 خولەک لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات