نوێترین لێدوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی نەوت و مووچە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، چاوەڕوان دەكات حكومەتی فیدراڵ بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی ئاب و مانگەكانی دیكەش بدات، هاوكات ئەنجوومەنەكە پێشوازیی لە ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و داواش دەکات پەلە بکرێت له یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئەیلوولی 2025، بەسەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ڕێككەوتنی سێقۆڵی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتەكان، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئێستا هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێمی كوردستان و بەبازاڕكردنی لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە نەماوە، چاوەڕوان دەكرێت لەم یەك دوو ڕۆژە ڕێككەوتنەكە بچێتە باری جێبەجێكردنەوە، هاوكات ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری ڕاسپارد كە بەزووترین كات، بڕی 120 ملیار دینار وەك بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ، بخاتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لەهەمان كاتدا پەلە بكرێت لە یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵ.
ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان:
بابەتی ڕێککەوتنی سێقۆڵی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەموارکراو و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا، بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بوو؛ وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، پوختەی بابەتەکەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا، دوای گفتوگۆ و دانوستانێکی دوور و درێژ، ڕێکكەوتنامەکە گەڵاڵە کرا و هەر دوێنێش بە نووسراوی فەرميی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ڕێکكەوتننامە سێقۆڵیيەکە بە واژۆی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان جگە لە کۆمپانیای (DNO)، ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵ کراوە، بەم جۆرەش هیچ ئاستەنگێک نەماوە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان و بەبازاڕکردنی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، جگە لەو بەشەی بە ڕێککەوتننامەی هاوبەش بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە.
پاشان ناوەڕۆکی ڕێکكەوتننامە سێقۆڵییەکە لەلایەن ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، خوێنرایەوە و، وردەکاريی ماددە و بڕگەکانی ڕێكکەوتننامەکە و پابەندی و ماف و شایستەکانی هەر یەک لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕوونکردەوە کە وا چاوەڕان دەکرێت بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنامەیە، ئیتر سەقامگیری لە ناردنی ماف و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بێتەکایەوە و چیتر مووچەخۆرانی کوردستان بێبەش نەکرێن لە وەرگرتنی مووچەکانیان لە کات و ساتی خۆی هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
بابەتە ستراتیژییەكە: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی مانگی حەوت، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكات لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، لە بەرانبەریشدا، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە، ئامادەیی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی لەپێناوی دابینکردنی مووچە و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
داهاتە نانەوتییەكان و بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لەو داهاتانە:
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایەنی دەستووری و یاسایی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەو داهاتانە، بەوردی بۆ شیكرایەوە و ڕەوتی گفتوگۆ و دانوستانەكان پەیوەست بەم بابەتە خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، جارێکی تر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە پشتبەست بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ و یاسای بودجەی گشتی فیدرال و بڕیاری دادگای فیدراڵی، وەک لە دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانوستانکاری کوردستان هاتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی بەشداربووان لە 'هەژماری من' لە یەک ملیۆن نزیك دەبێتەوە
- کولتوور
- 30 خولەک لەمەوپێش
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی فەتانەی وەلیدی تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی بەشداربووان لە 'هەژماری من' لە یەک ملیۆن نزیك دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی درا