
دیمەنی ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تا دێت ژمارەی بەشداربووانی هەژماری من ڕوو لە زیادبوون دەکات، لەبەرامبەردا تیمی هەژماری من جەخت لە سەرپشكی هاووڵاتی لە هەڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆی دەكاتەوە، هاوكات ڕێگری لە بەشداریكردنی بانكە سزادراوەكان لە پڕۆژەكە دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەی بەشداربوونی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من نزیكدەبێتەوە لە یەک ملیۆن مووچەخۆر، تیمی هەژماری منیش جەخت لە بنەما نەگۆڕەكانی پڕۆژەكە دەكاتەوە كە بریتین لە؛ سەرپشكی هاووڵاتی لە هەڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆی، ڕێگریكردن لە بەشداریكردنی بانكە سزادراوەكان لە پڕۆژەكە، هاندانی بانكە بەشداربووەكان بۆ زیادكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە تیمی 'هەژماری من' بە ئاڤای ڕاگەیاند، ژمارەی بەشداربووانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من نزیكدەبێتەوە لە یەک ملیۆن مووچەخۆر كە بەهۆیەوە لە سیستمێكی بانكیی مۆدێرن سوودمەند دەبن.
ئەو سەرچاوەیە دووپات لەوەش دەكاتەوە، مووچەخۆر سەرپشكە لەوەی ئەژماری بانكیی خۆی لە بانكی دڵخوازی خۆی بكاتەوە و هانی بانكە بەشداربووەكانی پڕۆژەكەش دەدات، زۆرترین خزمەتگوزاریی بانكی پێشكەش بە بەشداربووانیان بكەن و لقی بانكەكانیان و ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان زیاد بكەن.
زانیاریی زیاتر: هەژماری من، ڕێگری لە بانكە سزادراوەكان دەكات لە پڕۆژەكە بەشداربن، ڕێنمایی پێویستیش بە بەشداربووانی ئەو بانكە دەدات كە پێشتر لە پڕۆژەی هەژماری من بوون و ئێستا نەماون.
بە تەنیشت بەم بابەتە: تیمی هەژماری من، بەشداربووانی بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لەبارەی وەرگرتنی مووچەكانیان ئاگادار دەكاتەوە، بەو پێیەی ئێستا ئەو بانكە لە پڕۆژەی هەژماری من نەماوە، بە یەكێك لەو سێ شێوازەی خوارەوە مووچەكانیان وەربگرن:
جۆری یەکەم؛ ئەوانەی خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام کارتی بانكیان وەرنەگرتووەتەوە: مووچەکەیان هەر وەک پێشتر بە کاش وەردەگرن تاکو تیمی هەژماری من پرۆسەی گۆڕینی بانکەکەیان بۆ تەواو دەکات و دواتر لە گۆڕانی بانکەکەیان و هەنگاوەکانی داهاتوو ئاگادار دەكرێنەوە.
جۆری دووەم؛ ئەوانەی خۆیان تۆمارکردووە و کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا مووچەیان لە ڕێی هەژماری من وەرنەگرتووە: مووچەکەیان هەر وەک پێشتر بە کاش وەردەگرن تاکو کارتە بانکییە نوێیەکەیان ئامادە دەبێت و پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە وەریبگرنەوە و دواتر مووچەکەیان دەچێتە سەر هەژمارە بانکییە نوێیەکەیان.
جۆری سێیەم؛ ئەوانەی کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە و مووچەشیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەرگرتووە: بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی مووچەکەیان لە ڕێی هەژماری بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەتا ئەو کاتەی تیمی هەژماری من پەیوەندییان پێوە دەکەن و کارتە نوێیەکەیان وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین لێدوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی نەوت و مووچە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی پێشەوا هەورامانی لەبارەی مووچە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات