
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی لەسەر هەژماری من گۆڕاوە و دەڵێت پڕۆژەی هەژماری من، پێویستی بە هەڵمەتێكی میدیایی گەورە هەیە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان و لایەنە باشەکانی.
وێنە گەورەکە: هەژماری من پڕۆژەیەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ئامانج لێی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانە، کە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە 7ـی ئاداری 2023 ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، دوای دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ تیمێکی هەژماری من کۆبووەتەوە. باسی پرۆژەکەی بۆ کراوە کە جیاوازی چییە لەگەڵ تەوتین.
بەشێکی تر لە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی:
٠ هەندێک بابەتی هونەری هەبوو لە پڕۆژەکە باش ئاگادار نەبووین لێی، ئەو شاندەی هەژماری من هەمووشتێکیان بەباشی ڕوونکردەوە، هیوادارم پێكەوە بتوانین پرۆگرامێكی فراوانمان هەبێت كە زامنی شەفافیەت بكات بۆ بەردەوامیدان بە مووچە.
٠ ئەو تیمەی هەژماری من لەگەڵیان کۆبوومەوە، بەڕاستی جێی سەرسامی بوون، خەڵكانێك بوون گەشبین بوون، وەڵامی هەر بابەتێكیان دایەوە كە ئێمە وتمان، تەنانەت بڕیارە گرێبەستە بنەڕەتییەكانمان لەگەڵ بانكەكان بۆ بنێرن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆسەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتۆتەوە، بۆ مووچەی مانگی یەک 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە