
شەختە بەستنی ڕێگاکان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگادار دەكەتەوە لەوەی ڕێگای نێوان زەردەهاڵ بۆ ناحیەی بیارە-تەوێڵە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی، یەكپارچە بووەتە شەختە و هاتووچۆكردن لەو شەقامە ئەستەم بووە.
وێنە گەورەكە: شەپۆلێكی سەختی سەرما و سۆڵە و بەفربارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كە ماوەی چەندین ساڵە وێنەی نەبووە، بەجۆرێک؛ پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان بۆ خوار سفری سەدی دابەزیوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان كەڵەكەبووە، بەم هۆیەوە پەروەردەی چەند شوێنێک ئەمڕۆیان كردووەتە پشوو و دەرگای قوتابخانەكان داخراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی ڕێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە - تەوێڵە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر تا مەرزەکە بەهۆی کەشی ساردی ناوچەکە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، بووەتە یەکپارچە شەختەبەند و تەواوی ڕێگاکە بەستوویەتی، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی ئەستەم كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاتووچۆی هەڵەبجە داوا لە شۆفێران دەكات بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان و دووركەوتنەوە لە مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ، پابەندی ڕێنماییەكان بن و تا دەتوانن نەچنە ئەو ڕێگایە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارکێکی مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێت