وەزارەتی وزەی تورکیا بۆ ئاڤا: کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیارینەکراوە
- بزنس
- 24 شوبات

کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان و ئاڵای کوردستان لەگەڵ لۆگۆی وەزارەتی وزەی تورکیا. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، وەزارەتی وزەی تورکیا لەڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە و ئاشکرای دەکات، هیچ بەرەوپێشچوونێک لەو بارەیەوە نییە و تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دیارینەکراوە.
وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون، تەنانەت ڕێککارە تەکنیکییەکان تەواوکراون و وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە، کۆمپانیاکانی نەوتیش کارمەندەکانیان ئاگادار کردوونەتەوە هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام بکەنەوە.
لێدوانی تایبەت: وەزارەتی وزەی تورکیا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیای دایەوە و ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان - تورکیا لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە نەبووە، بڕیاری نوێ دەرنەچووە و هیچ وادەیەک دیارینەکراوە، لە بوونی هەر بڕیارێکی نوێ ڕاگەیێنراوی فەرمیمان دەبێت".
باکگراوند: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە