عێراق بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک ڕێککەوتنێک لەگەڵ BP واژۆ دەکات
- بزنس
- 25 شوبات

ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتن لە کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆمی بەریتانی
ئاڤا نیوز
بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆمی بەریتانی، ڕێککەوتنێکیان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 29ی مانگی ڕابردوو، زەید یاسری، سەرۆکی لقی عێراقی کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BPى بهریتانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بەردەوامن و ئومێدیان هەیە لە مانگی شوباتدا هەردوولا بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە:
- بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی چوار کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی کەرکووک لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکووری سەر بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم (BP)ی بەریتانی واژۆکرا.
- دۆسییە هونەرییەکان و مەرجەکانی گرێبەستەکە لەوانەش مۆدێلی ئابووری پڕۆژەکە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەجۆرێک گەرەنتی سوودگەیاندن بە لایەنی عێراقی دەکەن، ئەوەش دوای گفتوگۆی درێژخایەن بووە لەگەڵ وەزارەتی نەوت، بە ئامانجی وەبەرهێنانی نمونەیی لە وزە و دابینکردنی نەوتی پێویست بۆ پاڵاوگەکانی باکوور و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوتی باشوور، ڕێککەوتنەکەش قۆناغی کۆتاییە پێش ئەنجامدانی گرێبەست.
- ڕێککەوتنەکە گەشەپێدانی کێڵگە سەرەکییەکانی کەرکووک دەگرێتەوە کە بریتین لە (بای حەسەن، قوبەی بابا و هاڤانا، جەمبۆر و خەباز)، لەناو یاندا وەبەرهێنان لەو غازەی دەسوتێت، نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی کارەکانی کۆمپانیای غازی باکوور و بونیادنانی وێستگەیەکی کارەبا بە توانای 400 مێگاواتە.
- ڕەخساندنی هەلیکار بۆ دەستیکار و کۆمپانیاکانی ناوخۆ، گەشەپێدانی توانا ئەندازیاریی و هونەرییەکان، ڕاهێنان و پشتیوانی بۆ کارمەندانی کۆمپانیاکانی نەوت و غازی باکوور بەشێكی دیکەن لە سوودەکانی ئەم ڕێککەوتنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






