ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، بۆ یەكەمجارە مووچەخۆرانی سەربازی و شارستانی بە یەك لیست بۆ بەغدا ئامادە بکرێت، بڕیاریشە سبەی ئەو لیستە بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە 20ی مانگی ڕابردوو كاتێك ئێمە سەرقاڵی كاركردن بووین بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ، بەغدا داوای خانەنشینبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی كرد، ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە یەكە ژمێریارییەكان تووشی پەلەپەل بن و هەندێك كەس بە هەڵە خانەنشین كران و بە ناحەقی لە لیست دەرهێندران.
- ئەم مانگە بۆ ئەوەی هەڵەكان ڕاست بكرێنەوە و مووچەخۆرانی كەرتی سەربازیش بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە بكرێن، پێداچوونەوە بە هەموو داتا و زانیارییەكان كرا.
- بۆ یەكەمجارە لە مێژووی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی بە یەك لیست ئامادە بكەین كە كارێكی زۆری ویست، سبەی لیستەكە بۆ بەغدا دەنێرین.
- بەهۆی ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك ناكرێت و لیستەكە بەبێ هیچ كەموكوڕییەك ئامادە كراوە، ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی سێ كەمتر لە دوو هەفتەی پێویستە ئەگەر بەغدا هیچ بیانوو و مەرجێكی تازەی نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






