
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، زانیاریی ورد لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی دوو و سێ ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەش هەزار كەس لەسەر سیستمی پەیڕۆڵ كار دەكەن و دەشڵێ هیچ بیانووێکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، ڕێککەوتنەکە بۆ کۆی ئەمساڵە، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی دەیان هەزار فەرمانبەر و چەند داواکارییەکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بۆ یەکەمجارە لەمێژووی حکومڕانی کورد لە هەرێمی کوردستان لیستی سەرجەم مووچەخۆران بە یەک سیستمی دیجیتاڵی ناوەندی ئامادەکراوە. لیستی مووچەی مانگی دوو بەیانی ڕۆژی چوارشەممە دەنێرینە بەغدا.
- دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوباتی بۆ ئەو مەرجانە گەڕاندەوە کە وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەوانی سەپاندووە و دەڵێت: یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەبووە، دەبێت داتاکان بۆ ژمارەی وەزیفیش ڕەوانە بکرێت بۆ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ، مەرجەکەش قورسە بۆ هەموو مووچەخۆرێک داوای ناوی چواری دایکییان کردووە، زۆربەی یەکە ژمێریارییەکانیش ئەو داتایانەیان لەلا نەبووە کە سەدان هەزار کەسە. بەڵام ئێمە هەردوو داواکارییەکەمان جێبەجێکردووە.
- نزیکەی هەزار و 155 یەکەی ژمێریاریمان هەیە، هەر یەکەیەک سێ بۆ چوار کەس کاری تێدەکات، بە گشی زیاتر لە شەش هەزار کەس لەسەر سیستمی پەیڕۆڵ کار دەکات، هەموو ئەو کارانەی کە دەکرێت بە شێوەی دیجیتاڵی دەکرێت، تەنانەت کاتێک دەگاتە خەزێنەی حکومەت ئەوانیش بەشێوەی دیجیتاڵی پەسندی دەکەن. بەڵام کاتێک دەمانەوێت بۆ بەغدای بنێرین دەگەڕێینەوە ساڵی نەوەدەکان و دەبێت بیکەنەوە کاغەز و سی دی و فایلی ئێکسڵ.
- ئەوەی ئەمجارە کردوومانە، لەو ڕێگەیەوە ویستوومانە هیچ بیانووێک بۆ بەغدا نەهێڵینەوە کە کێشەمان بۆ دروست بکەن، تەنانەت ئەگەر بیانەوێت خۆیان پێداچوونەوە بە زانیارییەکان بکەن لە ڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانن وردبینی بکەن و بیانوومان پێ نەگرن. هەموو ئەو بیانوویانەی لەو چەند ساڵە هەیانبووە هەمووی چارەسەر کراوە.
- بۆ مووچەی مانگی سێ، ڕێوشوێنەکانی ناردنی لیست و ئامادەکردنی ئاسانتر دەبێت و لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە ئامادە دەبێت، واتە دەتوانین لە 15ی 3 تەنانەت لە ماوەی 10 ڕۆژ لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە بکەین. چونکە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ناکرێت و لیستەکان قوفل کراون، نە سەرمووچە بەرزکردنەوە هەیە نە پلە بەرزکردنەوە هەیە، نە زیادبوونی کەس لەسەر لیستەکە و نە گواستنەوە، بەگوێری بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل پلانی نوێی لە غەززە پەسەند دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هۆشدارییەک دەداتە حیزب و کاندیدەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار دۆنم پوش و پاوان لە سنووری شارباژێر سووتا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت