
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان - ئەكیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكوەزیرانی كوردستان سوپاسی حكومەتی ژاپۆن دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە و یارمەتیدانی مۆزەخانەی سلێمانی و گەڕاندنەوەی كۆمەڵێك شوێنەواری مێژوویی بۆ مۆزەخانەكە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-2-2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەكیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق، هیوای خواست لەماوەی ئەركەكەیدا، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ژاپۆن بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ هەموو هاوکارییەکانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی هەڵەبجە و یارمەتیدانی مۆزەخانەی سلێمانی و گەڕاندنەوەی کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی بۆ مۆزەخانەكە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن لە بوارە جیاوازەکاندا كردهوه. لەم چوارچێوەیەدا باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق ئامادەیی حکومەتی وڵاتەكەی دەربڕی لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی كوردستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






