
دیمەنی کۆبوونەوەکەی پارێزگای هەولێر لە دیوانی پارێزگا
ئاڤا نیوز
لە هەولێر چەند بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە مانگی ڕەمەزان دەردەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 27-2-2025، بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە نرخی کاڵا و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە مانگی ڕەمەزان بەڕێوەچوو، هاوکات چەند بڕیارێکی گرنگ دەرکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی بازاڕ و نرخ و جۆرەکانی خۆراک و پێداویستی خەڵک کرایەوە، هەروەها جەخت لە توندکردنی چاودێریی بازاڕ و نرخەکان لە هەموو شوێنک کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دەرکران.
- لیژنەی قائیمقامیەتەکان، بازرگانى، شارەوانى، تەندروستى، لایەنەکانى دیکەى پەیوەندیدار بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.
- نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت، مانگى ڕەمەزان بقۆزیتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان گران بکات.
- ڕێکارى یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێتەبەر کە یارى بەبازاڕ دەکەن و نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتیان زیاد دەکەن.
- لە پێناو پاراستن و سەلامەتى گیانى هاوڵاتیان و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێ کوالێتی، هەڵمەتى لیژنەکان و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کۆگاکانى خۆراک، درمان، مۆڵ، مارکێت و شوێنەکانى ترى هاوشێوەیان لەناو شار و دەرەوەى شار بەردەوام بێت.
- لە بازگەکان چاودێرى تووند بکرێت و ڕێگە نەدرێت خۆراک و کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو هاوردەى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکرێت.
- تیمەکانى شارەوانى لە ڕێکخستنى بازاڕ و چاودێریکردنى شوێنە گشتییەکان و پاککردنەوەى بەردەوامى ناو بازاڕ و شوێنە گشتیەکان بەردەوام بن.
- ڕێکخستنى خشتەى مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەباى نیشتیمانى، دەبێت لە کاتى بەربانگ و پارشێواندا کارەبا بدرێت بە هاووڵاتیان.
- کوشتارگەى هاوچەرخى هەولێر و فێتەرنەرى بە هاوبەشى لەگەڵ لیژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەکو ساڵانئ پێشوو ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر.
- ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و گرتنەبەرى ڕێکارێکى پێویست لە شوێنە گشتییەکان بە تایبەتى لە شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان، لە پێناو پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شار و سەر و ماڵى هاووڵاتیان.
- کردنەوەى بازاڕى شەوانى ڕەمەزان لە سەنتەرى شار لەلایەن سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، لەڕووى ڕێکخستن و ڕێکارەکانى بە باشى و بەبێ کەموکوڕى بەڕێوەببرێت.
- تەنها لە 10 شەوی كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزان دەرگای مزگەوتەكان تا نوێژی بەیانی كراوە دەبن، پێش نوێژ و وتارخوێنی فەرمی مزگەوتیش بۆیان هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە هیچ كەسێكى تر ناتوانرێت چالاكی ئەنجام بدات.
- لە مانگى ڕەمەزان دەوامی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا