
دیمەنی ڕووباری دیجلە و دارستانی موسڵ
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان دەیەوێت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دارستانەکانی موسڵ دروست بکات، شارەوانی شارەکەش داوای ڕاگرتنی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لەسەر داواکاری وەزارەتی پەروەردە بەنووسراوێکی فەرمی بەشێک لە دارستانەکانی موسڵ دەدات بە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون، لەکاتێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەهەموو شێوەیەک کەمکردنەوەی سەوزایی لەسنووری پارێزگاکە قەدەغەکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەتار حەبۆ، بەڕێوەبەری شارەوانی موسڵ، ڕایگەیاند:
- دوای ڕزگارکردنی موسڵ لە چەکدارەکانی داعش، نازانین چۆن و بەچی یاسایەک دارستانەکانی موسڵ بە ناوی وەزارەتی پەروەردەوە تۆمارکراوە.
- وەک شارەوانی موسڵ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ڕێککەوتین پەرە بەو شوێنە مێژووییە بدەین و بیکەین بە پارکێکی گشتی مۆدێرن، پارێزگای نەینەواش بڕە پارەیەکی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکرد تا ببێتە جوانترین پارک لە سەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق.
- وەزارەتی پەروەردە بەبێ هیچ ڕەچاوکردنێک کار لەسەر تێکدانی ئەو دارستانە و ئەو پارکە دەکات کە لە قۆناغی دروستکردندایە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لەسەر درووست بکرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، زۆربەی توێژ و کۆمەڵانی شارەکە داوای ڕاگرتنی بڕیارەکەی دەستەی وەبەرهێنان دەکەن و دەڵێن" بەهیچ جۆرێک رێگە نادەین ئەو پڕۆژەیە دروست بکرێت و سروشتی شارەکەمان بۆ پڕۆژەى نیشتەجێبوون بشێوێنریت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوچەی دارستانەکانی موسڵ دەکەوێتە سەر ڕووباری دیجلە و بە ناوچەیەكی گەشتیاری ناسراوە، لەبەر ئەوەی گەورەترین دارستانی بەرفراوان و چەندین کافێ و شوێنی خێزانی لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





