
کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت - قوفلی کردنەوەی بۆڕی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەندەری "خۆر ئەلزوبەیر" لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند:
- کۆمپانیای سۆمو لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست بەهەناردەکردنەوەی ئەو نەوتە دەکات کە لە کێڵگە نەوتییەکانی هەڕێمی کوردستان بەرهەم دێت.
- لە قۆناغی یەکەمدا بە ڕێژەی سەرەتایی ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت.
- قۆناغ بە قۆناغ ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات تاوەکو دەگاتە ئەو بڕەی لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا دیاری کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 25ـی شوباتی 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی گرنگیان کرد. یەکێک لەوانە، جەختکردنەوە بوو لە زوو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش