
بارانبارین لە هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
كەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆڵە ساردییەی ڕووی لە عێراق كردبوو، كۆتایی هات و لە ئەمڕۆ شەممەوە كاریگەرییەكەی نامێنێت.
وێنە گەورەكە: ماوەی هەفتەیەك شەپۆڵێكی بەفر و بارانبارین و سەرما و سۆڵە هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتەوە و پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان بۆ خوار سفری سەدی دابەزی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی بەدواداچوونی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، "لە ئەمڕۆ شەممەوە پلەكانی گەرما دەستدەكەن بە بەرزبوونەوە و ئەو شەپۆڵە سەرمایەی كاریگەریی لەسەر تەواوی عێراق دروستكردبوو، كۆتایی هات."
ئەوەی پێشبینی دەكرا: پێشتر شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند:
- ڕۆژی پێنجشەممە کۆتا ڕۆژی شەپۆلی جەمسەری باکوورە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەوە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە پلەكانی گەرما بە ڕاددەیەكی نزم بەرز دەبنەوە.
- ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێکی دیكەی بەفر و بارانبارین ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت هەرێمی کوردستان و سووریا دەکات.
زانیاریی زیاتر: كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات، پلەكانی گەرما لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە ئاستی مامناوەند بێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ڕۆژئاوای عێراق بە ڕێژەیەكی كەمتر بەرز ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






