
ئاڤا نیوز
وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو بەردەوامە، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە بەغدایە، چاوەڕوان دەکرێت تاوکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە ناردنی پارە بکرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجارە لیستی مووچەی مانگی دوو بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرجەم کێشەکانی چارەسەرکراون، نزیکەی 680 هەزار کەس تۆماركراون، ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کراوە بە یەک لیست و خانەنشینانی نوێش جیاکراونەتەوە، لیستی مووچەی خانەنشینانیش هاوپێچ کراوە کە ژمارەیان نزیکەی 290 هەزار مووچەخۆرە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی شاندەکە پێکدێت لە سەرپەرشتیاری سیستمی پەیرۆڵ، لەگەڵ نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژمێرکاری و خانەنشینی، جارێ هەر لە بەغدا دەمێنێتەوە، تاوەکو سەرجەم پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە دەداتەوە، بەتایبەت کە ئەم مانگە لیستی مووچە جیاوازە و یەکەمجارە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی پێکەوە بە سیستمی ئەلیکترۆنی پەیرۆڵ ئامادە کراوە.
زانیاریی زیاتر: لیستی خانەنشینانیش کە هەر بە سیستمی دیجیتاڵی ئامادەکراوە، لەگەڵی هاوپێچ کراوە، بڕیارە بۆ مانگی سێش سیستمە دیجیتاڵییەکەی لیستی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ پەیرۆڵ بەیەک ببەسترێنەوە، ئیتر هەموو ببێتە یەک سیستم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەکان لەسەر سبەیێنن، ئایا وەزارەتی دارایی عێراق هەڵسەنگاندنیان بۆ لیستەکە چۆن دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وردبینی و ڕێکارە ئیدارییەکان تەواو بکرێن و دەست بە خەرجکردنی پارە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە