
دیمەنی یەکێک لە بەنزینخانەکان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین و گازی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی هەولێر بەرزبووەتەوە و لە بەشێکی بەنزینخانەکان نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 بۆ 100 دیناری چووەتە سەر.
چیرۆکی سەرەکی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەشێکی بەنزینخانەکانی هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە کوالێتی باش 860 دینار تاوەکو 950 دینارە، بەهەمانشێوە نرخی بەنزینی موحەسەن و گازیش بەرز بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: لیتری بەنزین لەو کۆمپانیانەی کە بەبەنزینخانەکانی دەفرۆشێت 50 دینار هاتووەتە سەر، بەشێکی پەیوەندی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، چونکە مەوادی خام لە بازاڕ کەمدەبێتەوە و بەنزینخانەکان بڕێکی زیاتر لە بەنزینی پێویستیان کڕیوە، بەمەش نرخەکەی بەرزبووەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: دوو ڕۆژ پێش ئێستا نرخی هەر لیترێک گاز 600 بۆ 610 دینار بوو، ئێستا نرخی ئەویش بەرزبووەتەوە هەر لیترێک لە نێوان ئێستا 610 بۆ 620 دینارە.
ئەمەش بزانە: لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن ، لەو ژمارەیە ڕۆژانە 25 بۆ 30 بەنزینخانە بەنزین بە نرخی پاڵپشتی کراوی حکومی دەفرۆشن، کە بۆ هەر لیترێک بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






