
بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستان - وێنەی کرێکارێک
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە بەغدا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی شێوازی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
لەلایەکی دیکەوە: باسم محەمەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاند:
٠ تورکیا بە فەرمی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ پێشوازیی لە کەشتییە نەوتییەکان، پرۆسەی پشکنینی بۆڕی نەوتی عێراق و تورکیاش بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو بووە.
٠ هەموو ئەرکەکانی سەرشانمان جێبەجێکردووە، چاوەڕێی ڕەزامەندی هەرێمی کوردستانین بۆ دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە تێکڕای ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل، دواتریش بڕی هەناردە بۆ ئەو ئاستەی لە یاسای بودجەدا هاتووە بەرزدەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی تورکیا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاگادار کردووەتەوە کە بەندەری جەیهان و بۆڕی نەوتی عێراق و تورکیا، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەن.
باكگراوند: ماوەی دوو ساڵە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە، بەهۆیەوە زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار بەر عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە