
بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ؛ سەرچاوە: ئەکسیۆس
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاستەوخۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لەبارەی ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان لە غەززە دەستپێکردووە و، ئەگەری ڕێککەوتنێکی فراوانتر لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دانوستانەکان بێوێنەن کە لەلایەن ئادەم بۆیلەر، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان لەگەڵ حەماس دەکرێن. ئەمریکا پێشتر هەرگیز پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ حەماس نەکردبوو، کە لە ساڵی 1997دا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندوویەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکانی نێوان بۆیلەر و بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە دەوحە کراون. سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی وتووە، پێشوەخت ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ئەگەری پەیوەندیکردن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ڕاوێژی کردووە، دواتریش ئیسرائیل لە ڕێگەی سەرچاوەکانیەوە لە گفتوگۆکان ئاگادار بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: دانوستانەکان بەشێکیان لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئەمریکییەکان بووە، کە لە چوارچێوەی ئەرکی بۆیلەردایە وەک نوێنەری بارمتەکان.
- لە دانوستانەکاندا باس لە ڕێککەوتنێکی فراوانتر کراوە بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ماوەکان و گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن، سەرچاوەکان دەڵێن: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
- بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری کۆشکی سپی پلانی هەبووە ئەم هەفتەیە گەشت بکات بۆ دەوحە بۆ ئەوەی چاوی بە سەرۆکوەزیرانی قەتەر بکەوێت سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربەست، بەڵام شەوی سێشەممە گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی بینی هیچ پێشکەوتنێک لە لایەن حەماسەوە نییە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕێبازی ترەمپ بۆ ململانێکان جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ڕێبازی جۆ بایدن، لەنێویاندا چەندینجار هەڕەشەی ئەوەی کردووە غەززە بکاتە دۆزەخ، یان دەستی بەسەردا بگرێت. هاوکات دانوستانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و حەماس هەنگاوێكی دیکەیە کە ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا نەیان کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تا ئێستا 59 بارمتە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستبەسەرن. هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی 35 کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە. هەواڵگری ئیسرائیل پێیانوایە تا ئێستا 22 بارمتە لە ژیاندا ماون و دۆخی دوو کەسی دیکەش نادیارە.
- لەنێو ئەو بارمتانەی ماون پێنج ئەمریکی هەن کە یەکێکیان ئیدان ئەلێکساندەر تەمەن 21 ساڵە و پێدەچێت لە ژیاندا بێت.
- ئاگربەستی 42 ڕۆژە کە بەشێک بوو لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە، ڕۆژی شەممە کۆتاییهات، دوای ئەوەی لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە.
- شەڕ دەستی پێنەکردووەتەوە، بەڵام ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، کە بە مەزەندە دەکرێت یەک ملیۆن و 900 هەزار فەڵەستینی کە دەکاتە 90%ی دانیشتووانی غەززە، بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون و لە برسێتیدا دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






