
خانەنشینێک لە کاتی ژماردنی مووچەکەی. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین لە هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت 'لەبەر ڕاگرتنی خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی مووچەکانیان دواکەوتووە'.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە 15ـی 12 تاوەکو 15ـی 1 هەموو خەرجییەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕادەگیرێت، هەرچەندە مووچەی کرێکاری خانەنشین بەپێی یاسا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی کارگێڕی سندووقی خانەنشینی کرێکارانە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە ئێستا خەرجکردنی لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە.
لێدوانی فەرمی: مەریوان مەگۆک، بەڕێوەبەری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لقی بانکی فیدراڵی هەولێر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک و دووی ساڵی 2025ـی کرێکارانی خانەنشین دەکرێت.
زانیاری تایبەت: مووچەی کرێکاران بەگوێرەی ساڵانی خزمەتی دیاری دەکرێت، کەمترین مووچەش 220 هەزار دینارە.
زانیاری بەدەستهاتوو: کرێکار بۆ ئەوەی خانەنشین بکرێت دەبێت خزمەتی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت، تەمەنی خانەنشینی بۆ کرێکاری پیاو 60 ساڵ و بۆ ژن 55 ساڵە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 980 کرێکاری خانەنشین هەیە.
ئەمەش بزانە: کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەیە، بەگوێرەی یاسای ژمارە 39ـی ساڵی 1971ـی هەمووارکراو و یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2013ـی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین دەکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش