
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن لەگەڵ لۆگۆی وەزارەتی بەرگری عێراق. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی وەزیری بەرگریی عێراق بڕیاردرا بە پێدانی پارچە زەوی بە 8500 ئەفسەر و سەربازی کورد لە بەغداد کە خۆیان دانیشتووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا زەوی بداتە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری، لەوانەش سەرباز، ئەفسەر، پلەدار و فەرمانبەران، بڕیاریشیدا وەزارەتی بەرگری خۆی سەرپەرشتی دابەشكردنی پرۆسەکە لە بەغدا و پارێزگاکان بکات.
نووسراوی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراقی لەسەرە بڕیاردراوە ئەو کارمەندانەی وەزارەت کە دانیشتووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان (703) ئەفسەرەو بە گشتی ژمارەیان هەشت هەزار و 500 ئەفسەر و سەرباز دەبێت، بڕیاری پێدانی پارچە زەوی لە بەغدا بیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لە 22ـی مانگی 1، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی وەزارەتەکەیان ئەوانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن ڕایگەیاندبوو:
٠ ئێمە ناتوانین لە شوێنی خۆیان زەوییان بۆ تەرخان بکەین، لە پارێزگاکانی هەرێم یاسا و ڕێنمایی هەیە، بۆیە سەربازە کوردەکان لە پارێزگاکانی دیکە زەوییان پێدەدرێت لەوانەش بەغدا، ئێستا تاوتوێی بڕیارەکە دەکەین کە زیانمەندبووانی برا و ڕۆڵەکانی کوردمان بگرێتەوە لەو پارێزگایانەی کە ئێمە زەوی زیادەمان هەیە تا لەوێ پێیان بدرێت لەناویشیاندا لە بەغدا، ئامانجی ئێمە و حکومەتەکەشمان ئەوەیە هەموو ئەو عێراقییانەی شایستەن شوێنی شیاوی خۆیان پێبدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






