
دوو کارمەندی وەزارەتی نەوت - ئاڵای عێراق و هەرێمی کوردستانیان لە پشتە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان "ئەپیکۆر" بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
وێنە گەورەکە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامانجی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هیچ چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" نەدۆزراوەتەوە و داواکاری نوێش لەلایەن هەردوو لاوە پێشکەشکراوە و بووەتە بەربەست بۆ ڕێککەوتن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای کردووە پشکی بەکارھێنانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە 46 ھەزار بەرمیلەوە بۆ 110 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکان کردووە، بەشێک لە نەوتی بەسرە وەک قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە نەوتەی کە لە ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنرێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە بکەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان هەرسێ لایەن بکرێت و کۆتایی بەم دۆسیەیە بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش