
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستایشی میسری کرد بۆ پێشکەشکردنی پلانێکی نوێ سەبارەت بە غەززە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی کرد ئەمریکا دەستبەسەر غەززەدا بگرێت و دانیشتوانەکەی شارەکە بەجێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف ڕایگەیاند:
- سەبارەت بە پێشنیازەکەی میسر سەبارەت بە داهاتووی غەززە، لەو بارەیەوە پێویستمان بە گفتوگۆی زیاترە ، بەڵام هەنگاوی یەکەمی نیەتپاکی لەلایەن میسرییەکانەوە نراوە.
- سەرۆک ترەمپ سەرکەوتوو بووە لە هاندانی خەڵکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز و دەتوانین لەبەرچاویان بگرین.
- هەندێک گۆڕانکاری ڕوودەدەن و ڕەنگە بە هاوکاری ئیسرائیل ئەنجام بدرێن بەڵام ئێستا بابەتەکە ڕوون نییە، بەڵام پێموایە حەماس دەرفەتی ئەوەی هەیە بە عەقڵانی مامەڵە بکات و ئەوەی دروستە بیکات، دواتر لە غەززە بکشێتەوە، ئەوان بەشێک نابن لە حکومەتی فەڵەستین.
- سەرۆک ترەمپ دەیەوێت ئاشتی ببینێت لەکاتێکدا ئێمەش شوێن پێی ئەو دەکەوین، ئێمە دەمانەوێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینین، دەمانەوێت لە ئۆکراینا بیبینین، دەمانەوێت لە سەرانسەری جیهاندا بیبینین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکەی میسر و لوتکەی عەرەبی ئەمانە لەخۆدەگرێت:
- پارێزگاری لە مافی خەڵکی فەڵەستین دەکەین بۆ مانەوەی لەسەر خاکەکەی.
- لیژنەیەک لە کەسانی فەڵەستینی بێلایەن بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە قۆناغی ڕاگوزەر پێکدەهێنرێت کە ماوەکەی شەش مانگە.
- لەو ماوەیەدا شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە دروست بکرێت.
- ئاوەدانکردنەوەی غەززە 53 ملیار دۆلاری پێویستە و پێنج ساڵ دەخایەنێت.
- لە دوو ساڵی یەکەمدا 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە پرۆژەکەی میسردا هاتووە، قۆناغی یەکەم 20 ملیار دۆلاری پێویستە، قۆناغی دووەمییش 30 ملیار دۆلاری دەوێت، کە دروستکردنی 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە و فڕۆکەخانەی غەززە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دروستکردنی بەندەری بازرگانیی و ناوەندی تەکنەلۆژیی و هۆتێل لە نزیک کەناراوەکانی غەززە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پلانەکە، وادەی دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەیوەستە بەو پارەیەی بۆی دابین دەکرێت، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکرێت هێزی ئاشتیپارێز لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا جێگیر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






