
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکەی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" بێ ئەنجام کۆتایی هات و هیچ بڕیاڕێکی تێدا نەدرا.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەپیکۆر و وەزارەتی نەوتی عێڕاق لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، بەڵام بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدرا و بەربەستەکان بەردەوامە و کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو. یەکێک لە کێشەکانی ڕێکنەکەوتنەکە ئەوەیە، کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر چوار داواکاریان هەیە و وەزارەتی نەوتی عێڕاقیش سەرجەم دواکاریەکانی رەتکردووەتەوە. هاوکات ئەمریکا بەرپرسانی بەغدای ئاگادارکردووەتەوە کە پەلە بکەن لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەمریکا بەرپرسانی بەغدای ئاگادارکردووەتەوە پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی داواکاریی کۆمپانیاکان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: گۆڤەند شێروانی مامۆستای زانکۆ و پسپۆری نەوت بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داواکارییەکانی ئەپیکۆر خۆی لەچوار خاڵ دەبینێتەوە:
٠ دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.
٠ خەرجکردنی یەک ملیار دۆلار وەک قەرەبووی ساڵانی ڕابردوو.
٠ وردەکاری ڕێککەوتنەکان بەشێوازی گرێبەست ڕێکبخرێت.
٠ نابێت دەستکاری شێوازی ئەو گرێبەستانە بکرێت کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی نەوتی عێڕاق سەرجەم ئەم داواکارییانەی ڕەتکردووەتەوە و بگرە داوای لە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم کردووە، بەشێک لە نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە بکەن، وەک قەرەبوو کردنەوەی پشکی بەکارھێنانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوای کردووە لە 46 ھەزار بەرمیلەوە بۆ 110 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکرێتەوە.
عەلی شەداد، گوتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت تورکیای ئاگادارکردووەتەوە کە سەرجەم ڕێکارەکانی هەناردەکردنی 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕۆژانە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواوکردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان هەرسێ لایەن بەڕێوەبچێت و کۆتایی بەم دۆسیەیە بهێنرێت کە ڕۆژانە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار زیان بەئابووری عێراق دەگەیێتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول