
شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین و جەستن ترودۆو، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا
ئاڤا نیوز
چین باجی گومرگی بەسەر بەرهەمە خۆراکییە هاوردەکانی کەنەدا دەسەپێنێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە دژی ئەو باجانەی پێشووتر کەنەدا بەسەر چین دا سەپاندی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند، چین باجی گومرگی بە ڕێژەی 100٪ بەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان و 25٪ بەسەر بەرهەمە ئاوییەکانی گۆشتی هاوردەی وڵاتی کەنەدا بۆ وڵاتەکەی دەسەپێنێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە لە 20ئادار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمە بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی بازرگانیی چین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو، کەنەدا باجی گومرگی خستە سەر بەرهەمی کارەبایی و ئۆتۆمبێلەکان کە لە چینەوە هاوردە دەکرێت، هاوتەریب لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی ئەم بەرهەمانەی چین بۆ ناو بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور.
باکگراوند: ماوەی ساڵانێکە پەیوەندییەکانی نێوان کەنەدا و چین ئاڵۆز بووە، دوای ئەوەی کەنەدا لە ساڵی 2018 بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای هواوی دەستگیرکرد، ئەمەش وایکرد پەکین دوو هاوڵاتی کەنەدی دەستبەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






