
ئاڵای هەریەک لە وڵاتی بەرازیل و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەڕازیل، کە دووەم گەورەترین هەناردەکاری پۆڵایە بۆ ئەمریکا، ڕایگەیاند، دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەستپێکردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ زیادکردنی باج لەسەر هەناردەی پۆڵای بەڕازیل لەلایەن ئەمریکاوە کە بڕیارە لە 12ـی ئازارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و بەڕازیل ئاڵۆزە، چونکە سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت باجی گومرگی نوێ بە ڕێژەی 25% لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بۆ سەرجەم هاوبەشە بازرگانییەکانی بسەپێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە لە 12ی ئازارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەڕازیل دەبێت کە لە ساڵی 2024، 4.08 ملیۆن تۆن پۆڵای هەناردەی ئەمریکا کردووە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ماورۆ ڤیێرا، وەزیری دەرەوەی بەڕازیل و جەیمسۆن گریر، نوێنەری بازرگانیی کۆشکی سپی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک کار بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی گومرگ، وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیلیش لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕایگەیاندووە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەمریکا و بەرازیل نزیکەی 80 ملیار دۆلارە و بە زیادکردنی باج بەبەهای 200 ملیۆن دۆلار مامەڵەی بازرگانی ئەو دوو وڵاتە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوابەدوای ڕاگەیاندنی سەپاندنی باجی زیاتری گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لویز ئیناسیۆ، سەرۆکی بەڕازیل هۆشداری دا لەوەی وڵاتەکەی هەمان هەنگاوی ئەمریکا دژ بە ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەبەر کە لە ئەمریکاوە هاوردەی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






