
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی کوردستان دەڵێت ئەم هەفتەیە دەینێرن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی 8ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لیژنەی خێزان و منداڵان و ژنان لە پەرلەمانی عێراق سەردانی سوودانییان کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ژنان و پلانی حکومەت بۆ باشترکردنی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سروە محەممەد، پەرلەمانتاری کورد جێگری سەرۆکی لیژنەکەیە، بە ئاڤای وت لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی مووچە پرسیاری لە سوودانی کردووە و پێی گوتووە: بارودۆخی فەرمانبەرانی کوردستان خراپە، لەکاتێکدا ئێستا مانگی سێیە هێشتا مووچەی مانگی دوو نەنێردراوە، لە وەڵامدا وتی ئەم هەفتەیە دەینێرین.
باکگراوند: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کە سەرەتای ئەمساڵ کرا، دەبێت مووچەی هەر مانگێک لەکاتی خۆیدا بنێردرێت، بەڵام ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێو مانگی سێ دان، کەچی تائێستا مووچەی مانگی دوو نەنێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





