
ژانگ پیمۆی- دەرهێنەری چینی- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
بڕیار وایە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ژانگ پیمۆی گەورە دەرهێنەری چین لە رێوڕەسمی فیلمی ئاسیایی (AFA) دووجار خەڵات بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای زیاتر لە 40 ساڵ بەردەوامی لە نواندن، نووسین، بەرهەمهێنان و دەرهێنانی سینەماییدا و بە دەستهێنانی چەندین خەڵاتی جیاواز، ژانگ جارێکی دیکە دوو خەڵات لە یەک رێوڕەسمدا بە دەست بهێنێت.
بۆچی گرنگە: ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن ئەم دوو خەڵاتە تەنیا نرخاندنی سەرکەوتنە گەورەکانی ژانگ نین، بەڵکو رێزگرتنە لە پشوو درێژیی و بەردەوامیی ناوبراو لە کاری هونەریدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژانگ پیمۆ جگە لەم دوو خەڵاتە، لە ڕابردوودا چەند خەڵاتێکی دیکەشی بەدەستهێناوە لەوانە:
* ساڵی 2010 براوەی خەڵاتی چوارەمین خولی پێشبرکێی فیلمە ئاسیاییەکان بووە.
* ساڵی 2021 لە پانزەهەمین خولی ئەو فیلمانەدا خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی ئەو خولەی پێ بەخشرا کە فیلمی (یەک چرکە) بوو.
* ماوەیەک پێش ئێستاش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆکیۆدا خەڵات کرا.
لێدوانی فەرمی: ژانگ پیمۆ ڕایگەیاند: بڕیارم داوە لە داهاتوودا تەنیا وەکو دەرهێنەر درێژە بە کارەکانم بدەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب