محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جارێکی دیکە داوا لە سوودانی دەکات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێتەوە و دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی هاوبەشی بازرگانی و ئەمنی گرنگە.
وێنە گەورەکە: مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، لە پەیوەندییەکەدا باسی دووبابەتیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو کاتەوەی ترەمپ بووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا، واشنتن دووجار پەیوەندی بە سوودانییەوە کردووە، هەردوو جاریش گفتوگۆیان لربارەی هەرێمی کوردستانەوە کردووە.
ئەمەش بزانە: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو دوو پەیامی بە سوودانی داوە:
یەکەم؛ ئابووری:
- نابێت غەدر لە کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان بکرێت لە عێراق، بەتایبەت ئەوانەی لە کەرتی نەوتی کوردستان کار دەکەن، دەبێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن و قەرز و شایستە داراییەکانیان پێبدرێت.
- داوای لە سوودانی کردووە، لەگەڵ کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
- جەختیشی کردووەتەوە کە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەشی بازرگانی و ئەمنی، پەیوەندییەکان بەهێزتر دەبن و هەموولایەک براوە دەبن.
- داواشی کردووە حکومەتی عێراق ڕێکخەرێکی وەبەرهێنان دابنێت بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە دەیانەوێت لە عێراق کار بکەن.
دووەم؛ ئەمنی: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەڕوونی ئەو پەیامەی بە سوودانی داوە کە بەهیچ شێوەیەک بەخشین لە کڕینی گازی ئێران بۆ عێراق درێژناکاتەوە، وتوویەتی ئەمە سەرەتای سزاکانە، ئەگەر تەداخول و ڕۆڵی ئێران لە عێراق بمێنێت، سزاکان زیاتر دەبن و بەهیچ شێوەیەک نابێت ئێران سوود لە دۆلاری عێراق وەربگرێت و سەرچاوەکانی لێ وشک دەکەن. ئەمەش بەو ئامانجەی پەرە بە چەکی ئەتۆمی نەدات و پاڵپشتی تیرۆرستان نەکات بە گرووپە چەکدارەکانی عێراقیشەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





