
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ پرسی مووچەی مانگی دوو و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنی گشتگیریان لەسەر کۆی مووچەکانی ئەمساڵ کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش دەبووایە هەموو مانگێک مووچە بێ کێشە بنێرێت، بەڵام پێچەوانەی ڕێککەوتنەکە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بیانووی جۆراوجۆر دەگرێت و ئەمڕۆ کە 11ی مانگی سێیە تاوەکو ئێستا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی دووی نەداوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمشەو یان سبەی چوارشەممە شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ دوو پرس سەردانی بەغدا دەکات؛ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی دوو و گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی خانەنشینان، بەتایبەت لێبڕینی 3%ی مووچەی 10 ساڵی بنەڕەتییان.
ڕەنگە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی سەرۆکایەتی شاندەکە بکات، لە کۆبوونەوەکانیشدا ئەو کۆنووسە واژۆ دەکرێت کە لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی هەردوولا ئامادەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان ڕۆژی 26-2-2025 لیستی مووچەی مانگی دوویان برد بۆ بەغدا و ماوەی هەشت ڕۆژ مانەوە بۆ ڕوونکردنەوەدان و وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە 9-3-2025 لەسەر داواکاریی تەیف سامی جارێکی دیکە چوونەوە بەغدا و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە