
ئاڤا نیوز
پەیوەست بە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی لە دژ دەرکردوون و داوا دەکات %3ی مووچەی بنەڕەتی 10 ساڵی ڕابردوویان ببڕێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا تاوەکو ئێستا چەندین شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی لە نێوان کوردستان و عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە سبەی شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان دووبارە سەردانی بەغدا بکەن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی عێراق داوایکردووە ئەو فەرمانبەرانەی لە 01-1-2014 تاوەکو 01-7-2024 خانەنشین بوون، واتا 10ی ڕابردوویان، بڕی %3ی مووچەی بنەڕەتییان بەقیست لێ بگێڕدرێتەوە.
-نەک هەر ئەوە بەڵکو داواکراوە ئەو فەرمانبەرانەی ئێستاش لە ئەرکدان داواکراوە هەمان بڕیار لێ ببڕدرێت.
-فەرمانبەرانی پلە 10 کە کەمترین مووچەیان هەیە، پێویستە بڕی 600 هەزار دینار قەرزی ئەم 10 ساڵە بدەنەوە.
-فەرمانبەرانی پلە یەکیش کە زۆرترین مووچەی بنەڕەتییان هەیە، دەبێت 4 ملیۆن دینار بدەنەوە عێراق.
ئەمەش بزانە: پێشتر لە کوردستان %3ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی دەبڕا بەڵام لە عێراق %10 بوو و پارەکەش دەخرایە سندووقی خانەنشینی. لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بڕیار دراوە ئەو پارەیە بە قیست لە خانەنشینان وەربگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





