
ئاڤا نیوز
بڕیكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، داواكردنی كۆدی 'ئای بان'ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بیانووێكی دیكەی بەغدایە بۆ دواخستنی ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نوێترین داواكاریدا، داوای كۆدی 'ئای بان'ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە كە لە پڕۆژەی هەژماری من كراوە، وەك بەشێك لە داواكاریی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بڕیكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، داواكردنی كۆدی هەژماری بانكیی مووچەخۆران، بەهیچ جۆرێك پەیوەندیی نییە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆران و بیانووگرتنە بۆ دواخستنی ناردنی مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێباز حەملان ڕوونیكردەوە، هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و تەوتین یەك ئامانجیان هەیە: ئەویش بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانە. ڕێباز حەملان دەشڵێت، "پێشتریش عەزیز ئەحمەد، سەرپەرشتیاریی پڕۆژەی هەژماری من بە داشبۆردێك هەموو شتێكی بۆ وەزیری دارایی عێراق لەبارەی هەژماری من ڕوونكردەوە".
هۆکارە زانراوەکان: "جگە لەوەش ئێستا وەزارەتی دارایی چۆن تەمویلی مووچەی وەزارەتێكی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات، داوامان كردووە بەهەمان شێوەش تەمویلی مووچەی هەرێمی كوردستان بكات، بەوپێیەی بڕی مووچەی تەرخانكراو بۆ هەر وەزارەتێك سەرەتا دەچێتە سەر هەژماری ئەو وەزارەتە، ئینجا وەزارەتەكە تەحویلی سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆرانی دەكات، هیچ لۆژیك نییە ڕاستەوخۆ داوای هەژماری بانكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات ئەوە تەنها بیانووگرتنە بۆ دواخستنی ناردنی مووچە".
خاڵە نەرێنییەکان: ڕێباز حەملان پێیوایە، "بەغدا مانگانە ئەم بیانووە بێ بنەمایانە باس دەكات، تا لەكۆتایی ساڵی دارایی لەكۆی 12 مووچە، تەنها 9 تا 10 مووچە تەواوبكات و ئەوەی دیکە لەسەر هەرێمی كوردستان بكاتە ماڵ، بۆ ئەوەی لە داهاتی ناوخۆ مووچە بدەن".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەڵامی تەیف سامی دایەوە كە داواكردنی كۆدی ئایبان، هیچ پەیوەندییەكی نییە بە لیستی مووچەخۆران و ناردنی مووچە تا بیدەن بە وەزارەتی دارایی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
7 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






