ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاڤا میدیا دەنگی سێ منداڵە بێسەرپەرشتەکەی دوزخورماتووی گەیاند، ئەمڕۆ فەرماندەیەکی زێرەڤانی هاوشان لەگەڵ پەیامنێری ئاڤا سەردانی ماڵەکەیان کرد و دوو لەو منداڵانەی لە ئەستۆ گرت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئاڤا میدیا چیرۆکی ناخهەژێنی سێ منداڵی بچووکی لە خورماتوو بڵاوکردەوە کە هەرسێکیان کچن و گەورەکەیان تەمەنی حەوت ساڵە، ئەم سێ کچە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکیان بە تەنیا مابوونەوە و لە خانوێکی کەلاوەدا دەژیان و خەڵکی دیکە خواردنیان پێ دەدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە هەر زوو موقەدەم تایەر شێخ مەحموود، جێگری بەتالیۆنی 4ی زێرەڤانی لە سلێمانی ئامادەیی نیشاندا مناڵەکان لەخۆبگرێت.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ موقەدەم تایەر لەگەڵ ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا چووە خورماتوو، دوو لە منداڵەکانی لە ئەستۆ گرت، هەرچەندە تایەر شێخ محمود نیازی وابووە هەرسێ منداڵەکە لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام پوری منداڵەکە پێداگربووە کە یەکێک لە منداڵەکان لای ئەو بمێنێتەوە و خۆی بە خێوی بکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






