ئاڤا نیوز
کێشەی ئاوەڕۆی ماڵان کۆمەڵگەیەکی هەولێری هەراسان کردووە کە دیمەنێکی پیس و بێزارکەری هەیە، خەڵکی کۆمەڵگەکە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد و داوای بەدواداچوون دەکەن.
کێشەکە چییە؟ هەرچی ئاوەڕۆ و پیسایی ماڵان و ئاوی باران هەیە هەمووی تێکەڵی یەکتر دەبێت و بەنێو ماڵ و بازاڕ و چێشتخانە و سەوزە و تەڕە فرۆشاندا دەڕوات، دیمەنێکی ناشرین، بۆنێکی پیس و ناخۆشی هەیە.
زانیاریی تایبەت: یەکێک لە دانیشتووانی مەلا ئۆمەر بۆ ئاڤا میدیا وتی، بۆنەکەی بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زۆر ناخۆشە و "پێی هەراسان بووینە"، بە زستانیش هەندێکجار لافاو هەڵدەستێ و مەترسی خنکانی منداڵ هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: تیمی ئاڤا سەردانی شوێنەکەی کردووە و دەردەکەوێ کە کەمتەرخەمی هەیە و بەشێکی کەمتەرخەمییەکە لە ئەستۆی حکومەتە کە کاری تێدا نەکردووە و نەیکردووەتە ئاوەڕۆی سندووقی، بەڵام بەشێکیشی لە ئەستۆی خەڵکەکەیە، ئاوەڕۆکەیان کردووەتەوە زبڵدان و هەموو شتێکی تێ فڕێ دەدەن، جگە لەمە بەشێکی خانووەکان بە زێدەڕۆ دروستکراون، بیری توالێتیان دروست نەکردووە و بۆڕییەکەیان بۆ ناو ئاوەڕۆکە ڕاکێشاوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆیی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا وتی،
- ئاوەڕۆکە پێشتر کەندەڵانێکی سروشتی بووە و بەهۆی زۆر بوونی ماڵەکانەوە وەکو زێرابی لێهاتووە.
- نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە تا ئاوەڕۆی سندووقی لێ دروست بکەن، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی داوە و بڕیاری داوە بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان بکرێت، ئێستا لە وەزارەتی داراییە و چاوەڕوان دەکەن پارەکەی بۆ خەرج بکرێت، دواتر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت و بدرێتە بەڵێندەرێک.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






