
چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لەسەر سنوور
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل چەند پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر نارد و پێی گوت تۆ لە ژێر چاودێری ئیسرائیل دایت.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل هێزەکانی لە چیای حەرمون جێگیر کردووە و بە ناوچەی ئەمنی دادەنێت، بەبیانووی پاراستنی دروزییەکان، بەڵام دوێنێ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر رێککەوتنێکی لەگەڵ دروزییەکان ئیمزاکرد، بەپێی رێککەوتنەکە ئەو چەکدارانەی کە سەر بە دروزییەکان بوون لە پارێزگای سوەیدا دەبنە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''هەموو بەیانییەک کاتێک ئەحمەد شەرع چاوەکانی دەکاتەوە دەبێت هێزەکانی ئیسرائیل لە چیای حەرمون ببینێت و لە بیر نەکات کە ئێمە لە وێ دەمێنینەوە''.
زانیاری زیاتر: ئەم لێدوانەی کاتز دوای ئەوە دێت کە پێشتریش هەڕەشەی لە حکومەتی نوێی سووریا کرد و پێی ڕاگەیاندن، ئەگەر زیان بە دروزییەکان بگەیێنن زیانتان پێدەگەیێنین.
باکگراوند: لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل ئەمەی بە دەرفەت زانی تەواوی چیای حەرمون و ناوچەی پارێزراوی لە سووریا داگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






