
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری ساڵی داهاتوو دەگاتە سەرجەم کوردستان، گرافیک؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار بکەن، خۆتۆمارکردن گرنگە و لەمەودوا هیچ کەسێک نییە کاری پێی نەبێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئامانج لێی ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی کوردستان ببێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە جێبەجێکردن دایە.
داواکاری فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی داوا دەکەن کارەبای 24 کاتژمێری کاتێک گەیشتە هەر گەڕەکێک، پێویستە ماڵەکە خۆیان تۆمار بکەن.
خۆتۆمارکردن چییە و چۆنە؟
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەر گەڕەکێک دەستپێکرد، هەموو ماڵێک نامیلکەیەکی بۆ دەچێت، کیو ئار کۆدێکی لەسەرە، لەڕێگەی مۆبایلەوە سکان دەکرێ، دوای ئەوە کلیک لەسەر لینکێک دەکرێت و فۆرمێک دەکرێتەوە، ئەو کاتە دەبێ فۆرمەکە پڕ بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناو تۆمارکردنەکە بەدوو ڕێگە دەکرێت:
ڕێگەی یەکەم؛ فۆرمەکە بە هەرسێ زمانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) و بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینییە. پڕکردنەوەی فۆرمەکەش تەنیا سێ خولەکی پێویستە و ناوی پارێزگا و قەزاکانی تێدا دیاری دەکرێت، دواتر ژمارە تەلەفۆنێکی بەردەستی تێدا داخڵ دەکرێت و کۆدێکت بۆ دەگەڕێتەوە.
ڕێگەی دووەم؛ ئەو کەسەی ناوی تۆمار دەکات، دەتوانێت سەردانی نزیکترین بنکەی شارەوانی بکات لە ماڵەکە و لەوێ فۆرمەکە پڕ بکاتەوە، لە هەولێر لە شارەوانی یەک تا شەش فۆرمەکە پڕ دەکرێتەوە، لە سلێمانیش لە شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تیمەکان ئامادەن و بەخۆڕایی فۆرم بۆ هاوبەشەکان پڕ دەکەنەوە. هاوکات لە هەر ماڵێکیش تەنیا یەک کەس بۆی هەیە فۆرمەکە پڕ بکاتەوە.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە بۆچی گرنگە؟
دوو هەفتە جارێک حکومەت نامەیەک بۆ ئەو هاوبەشانە دەنێرێت کە ناویان تۆمار کردووە، لە نامەکە بڕی بەکارهێنانی کارەباکە بۆ هاوبەشەکە ئاشکرا دەکات، تەنانەت بەراوردی بەکارهێنانی کارەبای دراوسێکەشت پێ دەڵێت کە ئەو چەندی بەکارهێناوە، لە تۆ زۆرتر یان کەمتر.
دوو خزمەتگوزاری دیکە: هەر پەیوەست بە کارەبای 24 کاتژمێری، حکومەت دوو خزمەتگوزاری دیکەی هەیە؛
یەکەم؛ سەنتەری تەلەفۆن کارا کراوە، کاتێک کارەبای هەر هاوبەشێک ئەگەر هەر کێشەیەکی هەبێت، یان هاوبەشەکە هەر پرسیارێکی لەبارەی کارەبا یان پسووڵەی کارەبا هەبێت لەڕووی نرخەوە، دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە 1992 بکات. خزمەتگوزارییەکەش لە کاتژمێر نۆی بەیانی تاوەکو نۆی شەو بەردەستە.
دووەم؛ جگە لەمە حکومەت خزمەتگوزارییەکی دیکەشی هەیە و بەمزووانە ڕادەگەیێنرێت، خزمەتگوزارییەکەش بینینی پسوولەی کارەباکەتە هەر کاتێک بتەوێت، ئەویش لەرێگە *1992#، لەڕێگەی مۆبایلەوە بەم شێوازە دەکرێتەوە. ئەمەشیان گرنگە بۆ ئەوەی هیچ هاوبەشێک گلەیی نەکات بڵێت پارەی کارەبای زۆر بۆ هاتووەتەوە و ئاگای لێ نەبووە.
زانیاری پێویست لەبارەی خۆتۆمارکردن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





