
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بڕیاری پێکهێنانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی وڵاتەکەیدا و خۆی سەرۆکایەتی دەکات، ئەویش بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و وەڵامدانەوەی ئاستەنگییە سیاسیی و ئەمنییەکان لە قۆناغی داهاتوودا.
بۆچی گرنگە: پێکهێنانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی هەفتەی ڕابردووی پارێزگا کەناراوییەکانی ئەو وڵاتە کە بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی کوژران، ئەوەش زیانی بەو پشتیووانییە هەرێمیی و نێودەوڵەتییە گەیاند کە دەسەڵاتی نوێی سووریا بەدەستیهێنابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا، ئەحمەد شەرع سەرۆککۆمار بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەرۆکایەتی دەکات و کاری درووستکردنی هەماهەنگیی و بەڕێوەبردنی سیاسەتی ئەمنیی و سیاسیی دەوڵەت دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامەکانی ئەنجوومەنەکە پێکدێن لە:
وەزیری دەرەوە
وەزیری بەرگری
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری
دوو کورسی ڕاوێژکاری کە سەرۆککۆمار بەگوێرەی لێهاتوویی و ئەزموون دیارییان دەکات
کورسییەکی تەکنیکی سەرۆککۆمار دیاری دەکات و ئەرکی چاودێریکردنی کاروباری تەکنیکی و کرداری ئەنجوومەنەکە دەبێت
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی بڕیارەکە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە خولی و لەسەر داوای سەرۆککۆمار دەبن، لە بابەتی دۆسیەی ئەمنیی و ئاستەنگییەکاندا بە ڕاوێژ بڕیار دەدرێت، ئەرکەکان و چۆنییەتی کارکردنیشی بە ڕاسپاردەی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێن بەجۆرێک گەرەنتی هەماهەنگی کارایی هەموو دەزگا و دامەزراوەکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






