
وێنەی مووچەخۆرێک کە لەڕێگەی ئەی تی ئێمەکانی هەژماری من مووچە وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
ئەو مووچەخۆرانەی هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی هەژماری من، هەژماری بانكییان لەسەر بانكە ئەهلییەكانی عێراقە، لەو كاتەی مووچەكەیان دەخرێتە سەر هەژمار بانكییان، نامەی ئاگاداركردنەوەیان لەڕێگەی كورتەنامەی كۆڕەك تیلیكۆمەوە پێ ناگات.
وێنە گەورەكە: مانگانە لەو كاتەی مووچە دەخرێتە سەر هەژمارەكانیان، مووچەخۆران لەلایەن بانكەكانیانەوە كورتەنامەیەكیان لەڕێگەی هێڵی پەیوەندیكردنی كۆڕەك تیلیكۆمەوە پێ دەگات، ماوەی چەند مانگێكە، بانكە ئەهلییەكانی عێراق بەتایبەتیش بانكی ئەهلی عێراقی (NBI) لەكاتی تەحویلكردنی مووچە بۆ سەر هەژمارەکانیان، كورتەنامەی ئاگاداركردنەوە بۆ ژمارە مۆبایلی ئەو مووچەخۆرانە نانێرێت كە لەو بانكە خۆیان تۆماركردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە بانكی ئەهلی عێراقی وەردەگرن، باس لەوە دەكەن، چەندین مانگە لەكاتی هاتنی مووچە لەڕێگەی كورتەنامە ئاگادار ناكرێنەوە و زانیارییان نییە لەوەی كە مووچە هاتووەتە سەر هەژمارەکانیان یاخود نا.
چارەسەرەکان: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە كردووە و پەیوەندی بە بانكی ئەهلی عێراقی كرد، بەشی كارگێڕیی ئەلیكترۆنیی بانكەكە دەڵێن، بەجێگەی ئاگاداركردنەوەی هەڵگرانی كارتی بانكی، ئەپڵیكەیشنێكمان بەردەست خستووە بەناوی (NBI) كە پێویستە خاوەن هەژمارەكان ئەم ئەپە داونڵۆد بكەن و ئەژماریی تایبەت بەخۆیان بكەنەوە و مانگانە لەو ئەكاونتە ئاگادار دەكرێنەوە بە هاتنی ڕاژە بۆ سەر هەژمارەكانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






