
دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی کوردستان دوو نووسراوی جیاواز لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ وەزارەت و فەرمانگە دەنێرێت، نووسراوەکان تایبەتن بە زیادکردنی ناوی مووچەخۆران و بەستن و زیادکردنی دەرماڵە و سەرمووچە.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا هێشتا دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو تەواو نەبووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێش دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە هەفتەی ڕابردووەوە سەرجەم وەزارەتەکان ڕاسپێردراون لیستی نوێی مووچە بەخێرایی ئامادە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی دوایین وادە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 11:00ـی بەیانییە و ئەمە بە نووسراوی فەرمی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان نێردراوە، دەبێت تا ئەوکات سەرجەم یەکە ژمێرییەکان لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی کوردستان بنێرن، لەوێش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی لە نووسراوەكەدا داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە بە هیچ جۆرێک هیچ ناوێک زیاد نەكرێت لە لیستی مووچە، بە هۆکاری ئەوەی کەسوکاری شەهیدە یاخود لەبیرکراوە یان هەر هۆکارێکی دیكە، واتا نابێت یەك ناویش زیاد بكرێت.
داواشی كردووە ڕوونکردنەوەیەک بە زمانی عەرەبی بە پەسەندكراوی ڕەوانە بكەن كە تێیدا بە تەواوی ئاماژە بە وردەکارییەکان بکرێت، نموونە چەند کەس مانگی سێ خانەنشین بوون، لەگەڵ سەرجەم وردەكارییەكانی دیكە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی نووسراوێکی دیکەی بۆ یەكە ژمێریارییەكانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ناردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە بۆ لیستی مانگی سێ سەرمووچە نابەسترێت و زیاد ناكرێت، واتا ئەگەر فەرمانبەرێك بۆی نەبەسترابێت نابێت لە لیستی مانگی سێدا زیاد بكرێت، چونكە بەغدا قبووڵی ناكات.
هەروەها هیچ جیاوازییەك لە دەرماڵە ناكرێت تەنیا لە چەند حاڵەتێك نەبێت، وەك گەڕانەوە لە مۆڵەتی بێ مووچە یاخود مۆڵەتی دایكایەتی یاخود كەسێك كە مانگی ڕابردوو سزای هەبووە یاخود مۆڵەتی هەبووە، بەو هۆیەوە دەرماڵەیەكی كەمكرابێتەوە ئەوا بۆی زیاد دەكرێت.
وەزارەتی دارایی جەخت دەكاتەوە جگە لەو بڕگانەی سەرەوە نابێت بەهیچ جۆرێك دەستكاری بڕی مووچە و دەرماڵەكان بكرێت.
باکگراوند: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش کاربکەن، بۆ ئەوەی بتوانن پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات