
کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق. وێنە - وەزارەتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
دوای هاککردنی چەند وەزارەتێکی عێراقی، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا ئامێر و سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ وەزارەتەکە دابین بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی گرووپێکی هاککەری ڕووسی سیستمی زانیاریی چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراقی هاککرد، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا ئامێری مۆدێرن و پێشکەوتوو و سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دابین بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی کرد کە سەرچاوە مرۆییەکان و لۆجستی و ئامێری مۆدێرن و پێشکەوتوو و سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دابین بکرێت، هەوڵ بدرێت بەپێی ئەو پێشهاتانە بێت کە لە سەرانسەری جیهان لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان ڕوودەدەن.
زانیاریی زیاتر: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرووپی هاککردنی "بابووک رانسموێر"ـی ڕووسی سیستەمی زانیاریی چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق، لەوانەش وەزارەتەکانی دارایی، ناوخۆ و ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بەشی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، هاککرد و زۆربەی زانیاری و بەڵگەنامە نهێنی و هەستیارەکان بردراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






