
لیستی مووجەی مانگی سێ. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بە مەدەنی و سەربازییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواو بووە کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزارە و تەنیا خانەنشینان ماوە کە بە سیستمی کۆن ئامادەکرێت و لە دوو ڕۆژی داهاتوو بۆ بەغدا ڕەوانە دەکرێت، یەکەمجاریشە لیستی مووچە بە 24 کاتژمێر ئامادە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی دوانەکەوتنی مووچە و دابەشکردنی لە پێش جەژن، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە و وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای وت: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تەواو بووە و بە سیستەمی پەیڕۆڵ و دراوەتە وەزارەتی دارایی کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆرە.
لیستی خانەنشنانیش کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە، بە سیستەمی کۆنی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئامادە ئەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە.
بە هەمانشێوە لیستی شەهیدان و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار کەسە هێشتا تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو لیستانە هەموویان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەنێردرێن، لەوێ پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، یەک لیستی پوختی لێ دروست دەکرێت و بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: هیوا ئەفەندی گوتی: تاوەکو بەیانی ڕۆژی هەینی 14ـی مانگ، تاوەکو دڵنیا نەبووینەوە تەیف سامی لەسەر چی ڕەزامەندی داوە، سیستەمی پەیرۆڵمان بۆ هیچ یەکەیەکی ژمێریاری نەکردووە، سەعات 10ـی بەیانی ڕۆژی هەینی سیستەمەکەیان کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە هەموو یەکە ژمێرییارییەکان لیستی مووچەیان بۆ خەزێنەکان نارد، لەوێش کاری لەسەر کرا و ئەمڕۆ لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئامادە کرا، واتا تەنیا 48 کاتژمێری پێچوو. بۆ مانگی چواریش بەدڵنیاییەوە پێش 10ـی مانگ لیستی مووچە ئامادە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





