
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ فارس عیسا، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی بەبۆنەی ساڵیای کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات.
وێنە گەورەکە: بۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەكۆمەڵەكان، ڕاپەڕینی شەعبانییە و كوشتنی زانایان، لە عێراق پشووی فەرمی بوو، میدیای فەرمی عێراقیش پرسی نیشتمانی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کردە دۆسیەی ڕۆژ و کەمتر ئاماژەی بە هەڵەبجەکرد. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لە پەیامی فەرمی حکومەت باسی هەڵەبجەی نەکرد، کەچی دواتر بەهۆی کاردانەوەکان لە پەیامێکی دیکەدا پۆزشی هێنایەوە و کارەساتی هەڵەبجەی بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید ناساند کە لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو بە چەکی کیمیاوی ئەنجامدرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-3-17، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا کرد.
- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ فارس عیسا، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی پڕ لە ئازاری هەڵەبجە گەیاندە نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باس نەکردنی هەڵەبجە لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراق، لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە کوردستان کاردانەوەی لێ کەوتەوە و هێرشی میدیایی تووند کرایە سەریان و بە هەوڵێک بۆ بچووکردنەوەی پرسی هەڵەبجە لێکدرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






