
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕێکی دیکەی لە داهاتی نانەوتی لە مانگی دووی خستووەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕادەستکردنی 50%ی داهاتی نانەوتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچەی، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووش بڕی 51 ملیار و 895 ملیۆن دینار وەکو داهاتی مانگی یەک بۆ بەغدا نێردرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینار بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
باکگراوند: بەپێی ڕێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە لەسەدا 50ی داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بکات، دوای هەموو 10ی مانگێکیش دەبێت تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتر ئامادەبکات و ڕەوانەی بەغدای بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






