
لیستی مووچە. گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کێشەیەکی لەناکاو بۆ لیستی مووچە دروست دەبێت، بەخێرایی چارەسەر ددەکرێت و مووچەی بەشێکی فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست ئەم مانگە ڕادەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی کە ژمارەیان 670 بۆ 680 هەزار مووچەخۆرە، لە ماوەی 48 کاتژمێر بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیڕۆڵ ئامادە کرا، بەڵام لیستی خانەنشینان کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەسە لەگەڵ لیستی فەرمانبەران تەواو نەبوو و دواکەوت.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمێکی دیجیتاڵی ئامادە دەکرێت بەڵام پەیڕۆڵ نییە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، دەرکەوت کێشەیەکی لەناکاو هاتووەتەوە پێشەوە بەم شێوەیە:
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بە ئاڤای وت، ڕۆژی هەینی کاتێک وەزارەتەکان دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ کرد، ئێمە لیستی مووچەمان بێ کوموکوڕی تەواو کردبوو، بەڵام ڕۆژی شەممە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری کە سەرپەرشتی سیستەمی پەیرۆڵ و ئامادەکردنی لیستی مووچە دەکات لەڕووی تەکنیکییەوە، لیستێکی 719 کەسییان بۆ ناردوون (540 مووچەخۆری مەدەنی و 179 مووچەخۆری سەربازی) وتوویانە ئەم کەسانە لە دوو شوێن مووچە وەردەگرن یان کێشەی یو پی ئێنیان هەیە.
چارەسەرەکان: ئەو فەرمانبەرانەی تازە خانەنشین بوون، لە خانەنشینی ناویان زیاد کراوە، لە وەزارەتەکەی خۆیشیان ناویان دەرنەهێنراوە. بەشێکیشیان کێشەی دۆسیە و یو پی ئێنیان هەبووە، ئەوان زیاتر منداڵانی قاسر، واتا تەمەن خوار 18 ساڵ بوون و مووچەی میراتگری خانەنشینییان هەیە.
بەشێکیشیان مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان بوون، ئەوان پێشتر مووچەی میراتگری خانەنشینییان هەبووە، دواتر دامەزراون، ئێستا مووچەیان ڕاگیراوە، پێیان وتراوە سەردانی بانک بکەن و خۆیان یەکلایی بکەنەوە یەکێک لەو دوو مووچەیە هەڵبژێڕن.
بەمشێوەیە کێشەکە چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ لیستی مووچەی خانەنشینان بۆ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری نێردراوەتەوە. ئێستا لیستی خانەنشینان بێ کەموکوڕی ئامادەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






