لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل - قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی مام جەلال
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی پێ دەنێنە نێو ململانێیەکی نوێ و ئەمجارە لەبری سیاسەت، دەست لە کاروباری وەرزشی وەردەدەن و یانەی نەورۆز و یانەی سلێمانیش دەکەن چەقی ململانێکەیان.
چیرۆکی سەرەکی: لاهور شێخ جەنگی خاوەنی یانەی وەرزشی نەورۆزە، یاریگاکەشی بووەتە جێی باس و خواسی وەرزشوانان و میدیاکان و سۆزی گەنجێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، یاریگاکە بەردەوام لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان جمەی دێ لە خەڵک، لەبەرئەوەی چوونە ژوورەوەهاندەران بەخۆڕاییە. هاوکات یاریگاکە بووە بە جێگەی شانازی سلێمانییەکان و دەڵێن، سلێمانی یانی نەورۆز، نەورۆزیش یانی سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی دەڵێت، مێژووی وەرزش لە سلێمانیدا گرێدراوە بە یانەی وەرزشی سلێمانییەوە، یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوباد تاڵەبانی، هاوشێوەی لاهور شێخ جەنگی بووە سەرۆکی یانەی سلێمانی و بە شانازییەوە دەڵێت، "لەماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەکە ئامادە دەکەین تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەکمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەکەیەتی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت