پارێزگای نەینەوا ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی "نەخۆشیی ئاژەڵان" زیاتر دەکات
- تەندروستی
- 17 ئازار

خۆپیشاندانی خاوەن کێڵگە ئاژەڵییەکانی گۆگجەلی. وینە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای خۆپیشاندانی خاوەن ئاژەڵەکانی ناوچەی گۆگجەلی شاری مووسڵ، حکومەتی خۆجێی ئەو پارێزگایە ڕێوشوێنی زیاتر لە کێڵگە ئاژەڵییەکانی ئەو ناوچەیە دەگرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممەی ڕابردوو، ژمارەیەك ئاژەڵداری گەڕەكی گۆگجەلی لە دەوروبەری شاری مووسڵ، ڕێگەی سەرەكی نێوان هەولێر-مووسڵیان داخستوو و ناڕازین لەوەی حكومەت شكستی هێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئاژەڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند: بەفەرمانی پارێزگاری نەینەوا، لیژنەی ڕاسپێردراو بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای دەم و پەلەكانی ئاژەڵ و شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ کۆبوونەوە، ڕێوشوێنە پێویستەکانی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیەیان تاوتوێ کرد، کە کاریگەری لەسەر کێڵگە ئاژەڵییەکانی ناوچەی کۆگجەلی هەبووە.
زانیاریی زیاتر: تیمە تایبەتمەندەکان دەستیان کردووە بە ڕشاندنی دەرمان لە کێڵگە زیانلێکەوتووەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی.
ئەمەش بزانە: حكومەتی فیدڕاڵی بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری پەتای دەم و پەلەكانی ئاژەڵ، ئابلۆقەی خستبووە سەر بەشێك لە كێڵگە ئاژەڵییەكان و ڕێگەنادات گۆشت و بەرهەمەكانی بفرۆشرێت، ئەمەش زیانێكی زۆری لە ئاژەڵداران داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






