هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئازار

بردینداربوونی هاووڵاتییانی غەززە دوای بۆردومانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە و دوای بەدوای ئەوە کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای 57 ڕۆژ لە ڕاگرتنی شەڕ شەوی 18ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل دەستی بە هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە کردەوە، هێرشەکان بە جۆرێکن کە لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا سەدان هاووڵاتی کوژراون و برینداربوون ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا:
-بزووتنەوەی حەماس، ئیدانەی ئەم هێرشەی ئیسرائیل کرد و بە هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەست تاوانبار دەکات.
-کۆشكی سپی ئەمریکا: ئیسرائیل لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاوێژی کردووە.
- حووسییەکانی یەمەن سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەن و دەڵێن خەڵکی فەڵەستین بەتەنیا لەم ململانێیەدا بەجێناهێڵین.
-چین داوا دەکات ڕێگەیی گونجاو بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەم کارەساتە مرۆییە.
-یونیسێف داوا دەکات بە زووترین کات ئەم هێرشانە ڕابگیرێن و هەموو لایەنەکان پابەندی ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.
-هۆڵەندا داوا دەکات ڕێزی ئاگربەست بگیرێت ئەم کوشتنکارییە بوەستێنرێت.
-تورکیا دەڵێت، دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل جێگەی قبووڵ نییە، پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیێنرێت.
-نەتەوە یەکگرتووەکان بەتووندی بانگەوازی ئەوە دەکات کە ڕێز لە ئاگربەستەکە بگیرێت.
-میسر کە یەکێکە لە نێوەندگیرانی ئاگربەستی غەززە دەڵێت، ئەم هێرشە لێکەوتەی نەرێنی و ناسەقامگیری بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
-ئوردن سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکات و داوا دەکات ئیسرائیل پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست بێت.
-سعودییە ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەمە کوشندەترین هێرشی ئیسرائیل بوو بۆسەر کەرتی غەززە لەدوای ئاگربەستی غەززە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 کەس کوژراون و زیاتر لە 400 دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






