
ئاڤا نیوز
لە هەولێر مەیموونێك زیاتر لە مانگێك بوو دانیشتووانی گەڕەكی منارەی هەراسان كردبوو، دواجار گیرایەوە،
چیرۆكی سەرەكی: شەش ڕۆژ لەمەوبەر مەیموونەکە دۆزرایەوە، بەڵام نەتوانرا بگیرێت و بۆ خاوەنەکەی بگێڕدرێتەوە کە کۆڵان بە کۆڵان بەسەر دار و دیواردا دەگەڕا و دانیشتوانی گەڕەكی منارە (ناو قەسران)ـی شاری هەولێری هەراسان كردبوو، تەنانەت منداڵانیش لێی دەترسان و زیانیشی بە كەلوپەلی چەند ماڵێك و کێبلی ئینتەرنێت گەیاند بوو، دواجار گیرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دوێنی ئێوارە توانرا بە هاوکاری خاوەنەکەی مەیموونە بەڕەڵابووەکەی هەولێر بگیرێتەوە.
- مەیموونێکی دیکە بەکارهێنراوە بۆ گرتنەوەی مەیموونە بەرەڵابووەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وابڕیارە ئەمڕۆ تیمەکانی فەرمانگەی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، مەیموونەکە لە ڕێگەی پزیشکێکی ڤیتەرنەرییەوە بپشکنن، ئەگەر بۆیان دەرکەوت هیچ نەخۆشییەکی نییە، ئینجا بۆ خاوەنەکەی دەگێڕنەوە.
قووڵتر: بۆ دەستبەسەركردنی ئەو ئاژەڵانەی كە لەدەست خاوەنەكانیان ڕادەكەن یاخود بێ خاوەنن و دەچنە سەر ماڵان و زیان بە خەڵك دەگەیەنن، جۆرە چەكێك پێویستە كە ئامانجەكە بە دەرزییەكی سڕكەر دەپێكێ لەو ڕێگەیەوە ئاژەڵەكە بێهۆش دەكرێت، پاشان بە ئاسانی دەستبەسەر دەكرێت، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانیی لە هەرێمی كوردستان ئەم جۆرە چەك و ئامێرەیان نییە ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی زۆرجار لە دەستبەسەركردنی ئاژەڵی بێ خاوەن سەركەوتوو نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





